ڕانیە؛ باوكێك منداڵەكەی خۆی بە ئۆتۆمبێل دەشێلێت

- 11/8/2019 9:07:00 PM 8259 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


 لە گەڕەكی كێوەڕەش-ی  شاری ڕانیە، باوكێك بە بێئاگایی منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دەشێلێت.

شۆڕش ئیساعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بە خەندان-ی راگەیاند،  باوكی منداڵەكە لەكاتێكدا ویستویەتی لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە ئۆتۆمبیلەکەی پارك بكات، هەر لە ماڵەكەی خۆیدا بە هۆی بێ ئاگاییەوە منداڵەكەی دەشێلێت و بەوهۆیەوە منداڵەكەی گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد "تەرمی منداڵەكە لە پزیشكی دادی رانیە توێكاری بۆ ئەنجامدراوە و دواتر رادەستی كەسوكاری كراوەتوە، بەپێی بڕگەی 24 لە یاسای هاتوچۆ-ش پەڕاوی تایبەت بۆ روداوەكە كراوەتەوە".

هاوكات بەگوێرەی وتەكانی شۆڕش ئیسماعیل "بە بەڕیاری دادوەر شۆفێرەكە كە دەكاتە باوكی منداڵەكە بە كەفالەتی دارایی بڕی پێنج ملیۆن دینار ئازاد كراوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەكە بەردەوامە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP