بەپەلە

فەرماندەی پۆلیسی بەسڕە: دۆخی ئوم قەسر بەرەو جێگیری دەڕواتەوە

- 11/8/2019 8:07:00 PM 1012 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرماندەی هێزەكانی پۆلیس لە بەسڕە رایگەیاند، دۆخی بەندەری ئوم قەسر بەرەو ئارامی دەڕوات، ژمارەی قوربانیانی پێكدادانەكانیشی ئاشكرا كرد.

رەشید فەلیح، فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی بەسڕە ئەمرۆ هەینی رایگەیاند، لە ئێستادا دۆخی بەندەری ئوم قەسڕ بەرەو جێگیربوەنەوە دەڕوات، وتیشی "لە ئەنجامی پێكدادانەكانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكاندا لەو  ناوچەیە، 13 كەس لە هێزە ئەمنیەكان برینداربون".

بەگوێرەی وتەكانی فەلیح، پاش روداو و پێكدادانە سەختەكانی دوێنێ پێنجشەممە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان لە ئوم قەسر، ئێستا كار لەسەر ئارامی دۆخەكە دەكەن و هێزە ئەمنیەكانیش خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەكان لە بەسڕی دەپارێزن.

دوێنێ پێنجشەممە، لە بەندەری ئوم قەسر-ی پارێزگای بەسڕە، پێكدادانێكی سەخت لەنێوان هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەران رویدا و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP