دژ بە لەشكركێشیەكانی توركیا، پارتە سیاسیەكان و سەدان چالاكوان لە باشوری ئەفریقا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

- 11/8/2019 7:16:00 PM 2774 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دژ بەو لەشكركێشیەی ماوەی زیاترلە مانگێكە توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاڤا ئەنجامی دەدات، سەدان چالاكوان و ئەندامانی لایەنە سیاسیەكان و لە باشوری ئەفریقا رژانە سەر شەقامەكان و داوایانكرد ئەو هێرشانەی توركیا رابگیرێت.

ئاژانسی رۆژنامەوانی نێونەتەوەیی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە باشوری ئەفریقا، سەدان چالاكوانی مەدەنی و مافەكانی مرۆڤ لەگەل ئەندامانی لایەنە سیاسیەكانی ئەو ناوچەیە رژانە سەر شەقامەكان و ئیدانەی لەشكركێشیەكانی توركیا-یان كرد بۆ سەر ناوچە كوردیەكانی باكوری سوریا.

بە گوێرەی زانیاریەكان، سەرەتا خۆپیشاندەران چونەتە بەردەم باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و دواتر ئاراستەی خۆیان بەرەو باڵیۆزخانەی توركیا گۆڕیوە، لە خۆپیشاندانەكانیشدا دژ بە ئەنجامدانی كارە توندوتیژیەكان بەرامبەر خەڵكی سیڤیلی ناوچەكە دروشم دوبارە كراوەتەوە.

هاوكات لە راگەیەندراوێكدا، سەرجەم لایەنە بەشداربوەكان داوایانكرد توركیا دەستبەجێ ئەو زیندانیانە ئازادبكات كە لەژێر بەهانەی جۆراوجۆردا دەستگیری كردون و لەشكركێشیەكانیشیان بە "داگیركاری" لە قەڵەمدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP