بەپەلە

وێنە..خۆپیشاندانەكانی عێراق؛ ژنان و كچانی تەحریر لەناوجەرگەی ئاڵنگاریەكاندا

- 11/8/2019 6:27:00 PM 3538 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەشداریكردنی ژنانی عێراق لە خۆپیشاندانەكانی ئەمداوییانەدا، بوەتە جێگەی سەرنج، لەكاتێكدا لە سەرجەم شارەكان شانبەشانی پیاوان دەنگی نارەزایەتیان بەرزكردوەتەوە و پێگەی خۆیان لە كۆمەڵگەدا دیاریدەكەن.

خۆپیشاندانەكانی ئێستای عێراق، جیاوازتر لە سەرجەم خۆپیشاندانەكانی لەماوەی ساڵانی رابردودا بەڕێوەچون ژمارەیەكی زۆر چالاكی جۆراوجۆری تێدایە و گرنگتر لەوانەش بەشداریكردنی ژنانە لە سەرجەم ئەو چالاكیانەدا.

دەركەوتن و جوڵانەوەكانی ژنان لەعێراق، گەرچی سەخت بو، بەڵام لە دو دەیەی رابردودا گەشەسەندنی بەخۆوە دیوە، ریا، یەكێك لە چالاكوانە ژنەكانی ناو خۆپیشاندەرانی عێراق سەبارەت بە رۆڵی ژنان و دەركەوتنیان لەناو ململانێكاندا وتی "ئێستا گۆڕەپانی تەحریر بوەتە نیشتیمانمان".

لەسەرجەم تەمەنە جیاوازەكان، كچان و ژنانی عێراق بەشداری تەواوی چالاكیەكانی نێو خۆپیشاندەران دەكەن و رەنگێكی جیاوازتریان كردوە بە بەری گۆڕەپان و مەیدانەكاندا.

لە هەمانكاتدا، هاوشێوەی هەمو پێگە و شوێنێكی دیكە، دەستڕەنگینی خانمان گۆڕەپانەكانی بە خواردن و خاوێنكردنەوەی پاشماوەكانی سەرشەقامەكان و كاری هونەری و میوزیكی نەخشاندوە.

سەرەڕای هاوكاریە پزیشكیەكان بۆ برینداران و فریاكەوتنی خێرا بۆ بەركەوتوانی گازی فرمێسكڕێژ، سەرجەم ئەمانە و بەشداریكردن و پێشڕەویكردنیان لە خۆپیشاندان و روبەڕوبونەوەكان بە وتەی گەنجانی عێراق، شایەتی ئەوە دەدات لە داهاتویەكی نزیكدا لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتی لە عێراقێكی نوێدا دەژین.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP