ژمارەی كوژراونی بۆردومانەكانی روسیا لە ئیدلیب بەرزدەبێتەوە

- 11/8/2019 5:04:00 PM 8746 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی دوایین راگەیەندراوی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا ئەمڕۆ هەینی سەرلەنوێ بۆردومانی ئیدلیب-یان كردوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاوڵاتی كوژراون.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە دوایین راگەیەندراویدا بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی روسیا لە پارێزگای ئیدلیب و ناوچەكانی دەوروبەری، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سێ هاوڵاتی سیڤیل كوژراون، كە دو ژن و منداڵی یەكێك لەو ژنانە قوربانیەكان بون.

بەگوێرەی زانیاریەكانی روانگەی سوری، لەماوەی حەوت رۆژی رابردودا، ژمارەی كوژراوانی بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی روسیا لە سوریا گەیشتوەتە 20 كەس.

هاوكات ئاماری كوژراوانی ئەو هێرشانە لە رێكەوتی 30ی نیسانی ئەمساڵەوە گەیشتوەتە چوار هەزار و 389 هاوڵاتی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP