پۆمپیۆ: پێویستە ناتۆ گۆڕانكاری تێدابكرێت پێش ئەوەی ماوە بەسەربچێت

- 11/8/2019 4:40:00 PM 4252 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، پێش ئەوەی كات بەسەربچێت پێویستە هاوپەیمانیی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ)، گۆڕانكاری تێدا ئەنجامبدرێت.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری درەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ هەینی لە بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا رایگەیاند "پاش تێپەڕبونی 70 ساڵ بەسەر هاوپەیمانیەتی ناتۆ-دا، ئێستا پێویستی بە گۆڕانكاری و گەشەكردنە، پێویستە روبەڕوی دۆخ و راستیەكانی ئێستا ببێتەوە و ململانێی ئاڵنگاریەكان بكات".

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەگەر وڵاتان پێیان وابێت دەتوانن سود لە ئاسایش وەربگرن بێ ئەوەی هیچ شتێك بە هاوپەیمانیەكە ببەخشن، هاوكات ئەگەر پابەند نەبن بە هاوپەیمانیەكەوە، مەترسی ئەوە دروست دەبێت كە هاوپەیمانی ناتۆ كاریگەر و چالاك نەبێت و ماوەی بەسەربچێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP