لەكاتی بەردبارانكردنی هێزەكانی توركیا لە دێرك كەسێك كوژراو 10ی دیكەش برینداربون

- 11/8/2019 3:41:00 PM 6238 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


لە ناوچەی دێرك و گوندەكانی دەروروبەری، هێزە چەكدارەكانی توركیا روبەڕوی خەڵكی سیڤیل-ی ناوچەكە بونەوە و لە ئەنجامدا هاوڵاتیەكی سیڤیل كوژرا و 10ی دیكەش برینداربون.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، خەڵكی ناوچەی دێرك و ناوچەكانی دەوروبەری بە ژن و گەنج و منداڵەوە رژانە سەر سنوەركان و بە "بەرد" روبەڕوی داگیركاریەكانی توركیا بونەوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا گەنجێگ خۆی بە تانكێكی سەربازی توركیادا هەڵواسیوە و دەرەنجام گیانیلدەستداوە.

 

هاوكات بەهۆی رشتنی گازی فرمێسكڕێژ لە لایەن هێزەكانی توركیاوە، دە هاوڵاتی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی دێرك، بە وتەی سەرچاوە پزیشكیەكان حاڵەتەكان بێجگە لە تەنگەنەفەسی بەهۆی گازەكەوە، حاڵەتی شكاوی لە ئێسكی سەر و پەلەكاندا تێدابوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP