بەپەلە

توركیا: چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش دەنێرینەوە وڵاتەكانی خۆیان

- 11/8/2019 3:27:00 PM 1724 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، لە دوشەممەی داهاتوەوە دەستدەكەین بە رەوانەكردنەوەی چەكدارە دەستگیركراوەكانی رێكخراوی چەكداری داعش بۆ وڵاتەكانی خۆیان.

سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی توركیا ئەمڕۆ هەینی لەمیانی لێدوانێكیدا رایگیەیاند، "لە دوشەممەی داهاتوەوە وڵاتەكەی دەستدەگات بە رەوانەكردنەوەی ئەو چەكدار و ئەندامانەی رێكخراوی چەكداری داعش كە دەستگیركراون بۆ وڵاتەكانی خۆیان"، بە گوێرەی وتەكانی پێشوی رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەو بڕیارە كەسوكاری سەرۆكی كوژراوی رێكخراوەكە ناگرێتەوە.

سۆیڵو ئاماژەی بەوەشكرد "ژمارەی ئەو چەكدار و ئەندامانەی داعش كە تا ئێستا رێگریان لێكراوە بچنە ناو توركیا گەیشتوەتە 76 هەزار، ئەو چەكدارە دەستگیركراوانەش كە گەڕێندراونەتەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان ژمارەیان حەوت هەزار و 550 چەكدارە، لەكاتێكدا هەزار و 149 ئەندامی ئەو رێكخراوە لە ئێستادا لە زیندانەكانی توركیادان.

هەفتەی رابردو، ئەردۆگان رایگەیاند، هاوسەر و كچ و برای هاوسەری ئەبوبەكر بەغدادی، سەرۆكی كوژراوی رێكخراوی چەكداری داعش-یان دەستگیركردوە و كار لەسەر ئەوەدەكەن بیاننێرنە ناوەندەكانی پشكنین، دواتریش لەوێ دەمێننەوە و چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی داد-ی وڵاتەكەی دەبن.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP