بەپەلە

پارێزگاری هەولێر نرخی پارەی دابەشكردنی نەوتی ماڵانی كەمكردەوە

- 11/8/2019 3:10:00 PM 86652 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی نرخی پارەی دابەشكردنی ئەو نەوتەی بەسەر ماڵاندا دابەشدەكرێت.

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست  خەندان كەوتوە، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند،"دوای بەدواداچونمان بۆ نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاونیشتمانیان دابەشدەکرێت، لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەکەمکردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەک بەرمیل نەوت".

فرسەت سۆفی ئاماژەى بەوەشکردوە،"ئەو کەسانەش کە پێشتر پارەکەیان داوە، بڕی کەمکراوەی پارەکەیان لەرێگەی بریکارەکانەوە بۆ دەگەڕێندرێتەوە".

بەغداد بڕی 30 هەزار دیناری بۆ هەر بەرمیلێك نەوت داناوە كە لەهەرێمی كوردستان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت، بەڵام لە بەشێك لەو گەڕەكانەی نەوت دابەشكراوە بڕی 50 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەرگیراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP