بەپەلە

لەڕوداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس برینداربون

- 11/8/2019 2:32:00 PM 8853 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - نیگار عومەر 

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، "بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگاری سەرەکی کەلار-سلێمانی، سێ کەس برینداربون.

کارزان مەجید، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بەخەندان-ی ڕاگەیاند،"بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای کەلار- سلێمانی نزیک گوندی چاڵەڕەش، لە نێوان دو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی هیوندای سەنتافی و هیوندای تایبەت، سێ کەس برینداربون"

ئەوەشی ڕونکردەوە،"زیانی زۆری ماددی بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشتوە و مەفرەزەکانی هاتوچۆ دەستبەجێ گەشتونەتە شوێنی ڕوداوەکەو، لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی رودانی ڕوداوەکە بەردەوامە"


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP