پۆمپیۆ: لەهاوكاریكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوام دەبین

- 11/8/2019 1:36:00 PM 3110 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند،"لەهاوكاریكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوام دەبین".

كەمێك پێش ئێستا مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتارێكی بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی روخاندنی دیواری بەرلین، پێشكەشكردو لەبەشێكی وتارەكەیدا رایگەیاند،"ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە هاوكارییكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)".

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی،"دەبێت دۆخی سوریا بەشێوەیەكی سیاسی چارەسەربكرێت، داواش لە ئەوروپییەكان دەكەین هاوشانی ئەمریكا هاوكاری كورد بكەن".

مایك پۆمپیۆ لەسەر دۆخی عێراق و لوبنان، هێرشی كردە سەر ئێران و رایگەیاند،"خواستی خەڵكی عێراق ئەوەیە عێراقی بن نەك ئێرانی، دەبێت چارەسەر بۆ دۆخی عێراق و لوبنان بدۆزرێتەوە و لەژێر هەژمونی ئێران رزگاربكرێن".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP