نوێنەری سیستانی: دەبێت داخوازییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێت

- 11/8/2019 12:31:00 PM 2039 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە وتاری هەینیدا، نوێنەری عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق رایگەیاند،"دەبێت داخوازییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێت".

عەبدولمەهدی كەربەلایی نوێنەری تایبەتی عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق رایگەیاند،"داوای لە هێزە سیاسیەكانی عێراق كرد، خشتەیەكی زەمەنی دیاریی بكەن بۆ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی خۆپیشاندەرانی عێراق، ئەو هێزە سیاسیانەش دەرفەتیان ماوە چاكسازی ئەنجام بدەن".

عەبدولمەهدی كەربەلایی لە وتاری ئەمڕۆ هەینیدا بەیاننامەیەكی مەرجەعیەتی باڵای خوێندەوە و تیایدا راشیگەیاند،"هێزە ئەمنیەكانی عێراق بەرپرسیارن بەرامبەر ئەنجامدانی هەر توندوتیژییەك كە دژی خۆپیشاندەرانی عێراق ئەنجام بدرێت، هەمو تاكێكی عێراقیش مافی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هەیە".

كەربەلایی راشیگەیاند،"هێزە ناوخۆیی و دەرەكییەكان، رۆڵیان لەو كارەساتانە هەبوە كە بەسەر عێراق هاتوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP