کەشوهەواو پلەکانی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

- 11/8/2019 12:28:00 PM 1505 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەش و هەوا و پلەكانی گەرمی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بەپێی بڵاوكراوەكە بە شێوەیەكی گشتی لە شارەكانی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ هەینی لە پارێزگاكانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت تەنها لە دهۆك نەبێت كە ناوبەناو پەڵە هەور دەبێت، سبەینێ شەممە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو.

 بە گوێرەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ لە هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركوك، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، بەڵام سبەی سێشەممە بە شێوەیەكی گشتی كەشەكە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو.

ئەمرۆ هەینی لە شاری هەولێر، نزمترین پلەی گەرما 15 پلە و لە سلێمانی 15 پلە و لە دهۆك 11 و لە شاری كەركوكیش 16 پلەی سیلیزیە، هاوكات بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 28 پلە و كەركوك 30 پلە و لە هەریەك لە شارەكانی سلێمانی و دهۆك 26 پلەی سیلیزیە.

پلەكانی گەرمای سبەی شەممە لە شارەكانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت؛ هەولێر بەرزترین پلە 29 و نزمترین 16، سلێمانی بەرزترین پلە 27 و نزمترین 16، دهۆك بەرزترین پلە 26 و نزمترین 12، كەركوك بەرزترین پلە 30 و نزمترین 17 پلەی سیلیزی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP