بەپەلە

سێهەمین دەوریەی هاوبەشی روسیا و توركیا لە رۆژئاڤا دەستی پێكرد

- 11/8/2019 10:09:00 AM 1685 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، سێهەمین دەوریەی هاوبەشی روسیا و توركیا لە رۆژئاڤای كوردستان دەستی پێكرد.

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، سێهەمین پرۆسەی گەڕانی هاوبەشی روسیا و توركیا لە ناوچەكانی باكورو رۆژهەڵاتی قامیشلۆ لە رۆژئاڤای كوردستان دەستی پێكرد.  

ئاماژەی بەوەشكرد، كە گەڕانە هاوبەشەكە لە كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ دەستی پێكردوە.

لەلایەكی دیكەوە سەرچاوە هەواڵییەكان بڵاویانكردەوە كە، چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی توركیا بەشداری دەكەن و روسیاش لە رێگەی فرۆكەی تایبەتەوە بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا بەنزمی دەسوڕێتەوە.

بەگوێرەی رێكەوتنی سوچی، كە لەنێوان توركیا و روسیا ئەنجامدراوە، دەبێت هێزە كوردییەكانی رۆژئاڤای كوردستان، لەو ناوچانە بكشێنەوە و توركیا و روسیا پێكەوە بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە سنوری باكوری سوریا پشكنین بۆ ناوچەكە بكەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP