عەلاوی: بەهۆی بونی میلیشیای زۆر و بەكارهێنانی گوللـە هیچ گفتوگۆیەك سەرناگرێت

- 11/7/2019 11:45:00 PM 3175 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو، ئەیاد عەللاوی یەكێك لە سەركردە سیاسییەكان و سەرۆكوەزیرانی پێشوتری عێراق رایگەیاند،"بەهۆی بونی میلیشیای زۆر لە عێراق و بەكارهێنانی گوللـە هیچ گفتوگۆیەك سەرناگرێت".

ئەیاد عەلاوی لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ سكای نیوز رایگەیاند،"هۆشدارییم داوەتە عادل عەبدولمەهدی لەسەر هەندێك ئەندامی نوسینگەكەی، كە بونەتە هۆی قوڵبونەوەی تەنگەژەكان"

ئەیاد عەلاوی راشیگەیاند،"بەهۆی بونی میلیشیای زۆر لە عێراق و بەكارهێنانی گوللـە هیچ گفتوگۆیەك سەرناگرێت، پێویستە دەستبەجێ لێپێچینەوە لە بەرپرسانی كوشتنی خۆپیشاندەران بكرێت"

ئاماژەی بەوەشكردوە،لەئێستادا عێراق بە دۆخێكی زۆر ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، ئەستەمە بتوانین پێشبینی قۆناغی داهاتوی روداوەكان بكەین، كێشەی زۆر تەنگیان بە حكومەتی عێراق هەڵچنیوە، روداوەكانی ئێستا رەنگدانەوەی لاوازی ئاستی كاركردنی حكومەت و نەبونی پەیوەندیەتی بە خۆپیشاندەرانەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP