بەپەلە

بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە ناردنە دەرەوەی نەوتی عێراق 90 هەزار بەرمیل کەمیکردوە

- 11/7/2019 6:15:00 PM 624 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمپانیای نەوتی باکور رایگەیاند بەهۆی خۆپیشاندانەکان و گرتنی رێگاکانەوە، عێراق رۆژانە 90 هەزار بەرمیل نەوت کەمتر هەناردەی دەرەوە دەکات.
بەهۆی گرتنی بەشێک لە رێگاکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هەناردەکردنی ئەو نەوتە راگیراوە

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردوە، ئەو بڕە نەوتە لە کێڵگەی گەیارە بەرهەم دەهێنرێت و بە تانکەر ڕەوانەی بەنەدەری ئوم قەسر دەکرێت، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی گرتنی بەشێک لە رێگاکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هەناردەکردنی ئەو نەوتە راگیراوە.

عێراق پێنجەم وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا و رۆژانە لە بەندەری ئوم قەسرەوە سێ ملیۆن و چوارسەد هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکات.

لە رۆژی 25 ی مانگی رابردوە خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی تری عێراق بەردەوامە و خۆپیشاندەرانی بەسرەش بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەندەی ئوم قەسریان داخست، بەڵام ئەمڕۆ بەندرەکە کرایەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP