بەپەلە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئۆفیسێکی نوێ بۆ مۆبایل دەردەکات

- 11/7/2019 4:59:00 PM 1449 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، وەشانێکی ئۆفیسی نوێی خستەڕو، کە تایبەتە بەو مۆبایلانەی کە بە سیستمی ئەندرۆید و iOS کاردەکەن، بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی کە وایلێدەکات باشترین بەرنامە بێت بۆ نوسین و چاپکردن لەڕێگەی ئامێری مۆبایلەوە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی وەشانێکی  ئۆفیسی نوێی خستەڕو، کە تایبەت کراوە بەو مۆبایلانەی کە بە سیستەمی ئەندرۆید و iOS کاردەکەن.

ئەو وەشانە نوێیە هەندێک تایبەتمەنی تێدایە، کە وادەکات بە باشترین بەرنامەی نوسن و چاپکردن لەڕێگەی مۆبایلەوە دابنرێت.

 ئۆفیسە نوێکە هەریەک لە Word وExcel وPowerPoint لەخۆ دەگرێت و یارمەتی بەکارهێنەرانی مۆبایل دەدات، بە ئاسانی بتوانن گۆڕانکاری لەدۆسیە نوسراوەکانیاندا بکەن و وێنە بۆ فایلەکانیان زیاد بکەن.

هاوکات ئەو وەشانە توانای گۆرینەوەی فایلی هەیە لەنێوان مۆبایل و کۆمپیوتەردا، هەروەها توانی سڕینەوەی وێنە و گۆڕینی بۆ جۆری فایلی PDF هەیە.

یەکێکی دیکە لەتابەتمەندیەکانی توای وێنەگرتنی بەڵگەنامە نوسراوەکانی هەیە و راستەوخۆ بۆ فایلی نوسراو "Word"ی دەگۆڕێت.

هەروەها رێگە بە بەکارهێنەران دەدات وێنە و یادگاری و تێبینیەکانیان بەشێوەی بەڵگەنامە تۆماربکەن و خشتەی کار و خوێندنیشی تێدا دروست بکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP