بەپەلە

رێککەوتنی بازرگانی ئەمریکا-چین نرخی نەوتی خاوی لەبازارەکاندا بەرزکردەوە

- 11/7/2019 2:12:00 PM 2937 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-   

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بۆ 62 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرز بوەوە، ئەوەش دوای ئەوەی چین رونکردنەوەی دەربارەی بەرەوپێشچونەکانی دانوستانە بازرگانیەکانیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پینجشەممە وەزارەتی بازرگانی چین بڵاویکردەوە"ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و وڵاتەکەیان لەماوەی ئەم هەفتەیەدا گەیشتن بەڕێککەوتن بۆ لابردنی باجە گومرکیەکان لەسەر کاڵاکانی وڵاتی بەرامبەر بەچەند قۆناغێک".

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 57 سەنت بەرزبوەوە لە دوایین مامەڵەدا بە 62.31 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا. 

لە هەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 48 سەنت بەرزبوەوە و بە 56.83 دۆلار بۆ هەر بەمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ نرخی نەوتی خاو 1.22 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک کەمیکرد.

بەهۆی ناکۆکیە بازرگانیەکانی نێوان پەکین و واشنتۆن، لەچەند مانگی رابردودا خواست لەسەر بەرهەمی نەوتی خاو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیبو، بەهۆی زۆری نیگەرانیەکان وەبەرهێنەرەکان و وەستانی گەشەسەندنەکانی بازاڕەکانی ئابوریى جیهان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP