لە ژاپۆن قرژاڵێک ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت

- 11/7/2019 11:11:00 AM 7287 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-           

لە مەزادێکدا، کە بۆ فرۆشتنی خواردەمەنییە دەریاییەکان رێکخرابو، قرژاڵێک بە 46 هەزار دۆلار فرۆشرا، بەوەش ژمارەی پێوانەیی گرانترین قرژاڵی لە جیهاندا تۆمارکرد.

لە وڵاتی ژاپۆن لە بازاڕی ماسی فرۆشان، مەزادێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی خواردەمەنی و ئاژەڵە دەریایەکان رێکخرا.

لەو مەزادەدا قرژاڵێک کە کێشی 1.24 کیلۆ گرامبو بە 46 هەزار دۆلار فرۆشرا، ئەوەش وایکرد ژمارەی پێوانەی بشکێنێت و بە گرانترین قرژاڵ لە جیهاندا دابنرێت.

بازرگانێک ئەو قرژاڵەی کڕی و لە پلانیدایە بەیەکێک لە چێشتخانەکانی تۆکیۆی پایتەختی وڵاتەکەی بفرۆشێتەوە.

ژاپۆنییەکان بەوە ناسراون خۆراکی سەرەکیان خواردنە دەریاییىکانە، بەهۆی ئەوەی وڵاتەکەیان لە شێوەی دورگەیەکی گەورەدایە و لەهەرچوارلاوە بە دەریا دەورەدراوە، ساڵانە چەندین فیستیڤاڵ و بۆنە بۆ خستنەڕوی جۆرە جیاوازەکانی ماسی و قرژاڵ وخواردنە دەریایەکانی دیکە رێکدەخەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP