دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب دەستپێدەکات
پەرلەمانتارێک: نرخی نه‌وت و هه‌نارده‌ هه‌رچه‌ندبوبێت، نزیکه‌ی 300 ملیۆن دۆلار دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی

- 11/7/2019 8:40:00 AM 18311 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت، ماوه‌ی سێ ساڵه‌ نرخی نه‌وت و بڕی هه‌نارده‌ هه‌رچه‌ند بوبێت نزیکه‌ی 300 ملیۆن دۆلار دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ موچه‌.
هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی راگەیاند، "هیچ گرفتێک لە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات".
ئەمڕۆ موچەی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوشدا دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ موچەی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوشدا دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت و هاوشێوەی مانگەکانی دیکە موچە دابەشدەکرێت.
پێنجی هەمو مانگێک وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەدابەشکردنی موچە دەکات

 

پێنجی هەمو مانگێک وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەدابەشکردنی موچە دەکات، سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە و پاشان پەروەردە و تەندروستی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی مانگە بە دو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت و قۆناغی دوەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
 مانگی پێشو به‌ پشتبه‌ستن به‌ داتای حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی، ڕۆژانه‌  هه‌رێمی کوردستان 441 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ کردوه‌

 

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، پاش به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ داهاتی نه‌وتی مانگی پێشو به‌ پشتبه‌ستن به‌ داتای حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی، ڕۆژانه‌  هه‌رێمی کوردستان 441 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ کردوه‌. 
کۆی مانگه‌که‌ هەرێمی کوردستان نزیکه‌ی 13 ملیۆن به‌رمیل نەوتی فرۆشتوە، ئه‌و پاره‌یەشی دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی 300 ملیۆن دۆلاره‌

 

ئاماژەی بەوەشکرد،  کۆی مانگه‌که‌ هەرێمی کوردستان نزیکه‌ی 13 ملیۆن به‌رمیل نەوتی فرۆشتوە، ئه‌و پاره‌یەشی دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی 300 ملیۆن دۆلاره‌، واتا له‌ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا 22.67  دۆلار شه‌ست دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی.   
ماوه‌ی سێ ساڵه‌ نرخی نه‌وت و بڕی هه‌نارده‌ هه‌رچه‌ند بوبێت نزیکه‌ی 300 ملیۆن دۆلار دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی

 

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان باسی لەوەشکردوە، "ماوه‌ی سێ ساڵه‌ نرخی نه‌وت و بڕی هه‌نارده‌ هه‌رچه‌ند بوبێت نزیکه‌ی 300 ملیۆن دۆلار دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ موچه‌، بۆچونمان رونبوه‌ له‌سه‌ر خراپی سیاسه‌تی نه‌وت و ئێستاش ‌کۆی ئه‌م سه‌رنج و ره‌خانه‌مان له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وت بۆ کابینه‌ی نوێ ئاماده‌کردوه‌".  
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دوەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە بەغداوە کە مانگانە 522 ملیار دینارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP