وێنە..زاناکانی چین کاتژمێرێکی دەستی دروستدەکەن وەک تاتۆ بە پێستەوە دەلکێنرێت

- 11/6/2019 7:57:00 PM 3897 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هێنانەدی دیمەنی فیلمە خەیاڵیەکانی هۆڵیود لەلایەن داهێنەر و زاناکانی چینەوە، رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبن، لە نوێترین داهێنانیاندا زاناکانی چین کاتژمێرێکی دەستی دروستدەکەن وەک تاتۆ بە پێستەوە دەلکێنرێت.

کاتژمێرەکە لە توێژاڵێکی زۆر تەنکی کارەبای پێکهاتوە، دەتوانرێت وەک تاتۆیەکی کاتی بەکار بهێنرێت و بە قوماشیشەوە دەلکێنرێت.

داهێنەرانی ئەو کاتژمێرە نوێیە رایدەگەیەنن، ئەو کاتژمێرە سەرەتایەکە بۆ شۆرشێکی نوێ لەبواری پیشەسازی ئەلکترۆنیدا و لە داهاتودا بەشێوەیەکی پێشکەوتو لەبواری مۆبایلی زیرەکدا ئەزمونی دەکەن.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لە هەنگاوی داهاتودا داهێنانەکەیان بۆ بواری پزیشکی و دروستکردنی ئامێری پشکنینی نەخۆشیە هەناویەکان بەکاردەهێنن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP