بەپەلە

11 هەزار زانا سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوای زەوی هۆشداری دەدەن

- 11/6/2019 5:50:00 PM 9442 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

11 هەزار زانا لە 153 وڵاتی جیهانەوە، هۆشداری توند دەدەن لە بارەی  گۆرانی کەشوهەوای زەوی و رایدەگەیەن، ئەگەر کاری جدی نەکرێت، داهاتوی زەوی  لە مەترسیدا دەبێت.

پەیامی هۆشداری ئەو زانایانە پشتی بەستوە بە دەرئەنجامەکانی یەکەم کۆنفراسنی کەشوهەوا کە لە ساڵی 1979لە جنێف بەستراوە، لە ماوەی چەند دەیەی رابردودا بەردەوام زاناکان هۆشداریان داوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا هۆکارەکانی ژەهراوی بونی کەشوهەوا لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوامیان هەیە.
 
لەو بارەیەو ویلیام ریپڵ، پرۆفیسۆری ژینگەزان لە زانکۆی ویلایەتی ئۆریۆن وتی"  سەرەڕای رێککەوتنەکانی ماوەی 40 ساڵی رابرد سەبارەت بە ژینگە و کەشوهەوا، هێشتا پیشەسازیەکان وەک پیشتر ئەنجامدەدرێن و شکستمان هێناوە لە ناساندنی هەرشە جدیەکان لەسەر داهاتوی هەسارەی زەوی"

لە پەیامی ئەو زانایانەدا کە لە ژۆرناڵی بایۆ ساینس بلاوکراوەتەوە هاتوە" گۆرانی کەشوهەوای زەوی دەستیپێکردوە و زۆر خێراتر گەشە دەکات لەوەی توێژینەوەکانی رابردو پێشبینیان بۆکردبو".

زاناکان لە پەیامکەیاندا زۆر بەڕونی ئاماژەیان بەوەداوە کە بە بەرپرسیاریەتی ئەخلاقیەوە دانیشتوانی زەوی لەوە ئاگادار دەکەنەوە" گۆرانێکی کارەساتبار ڕوی لە کەشو هەوای زەوی دەکات و  هەسارەی زەوی ڕوبەڕو دەبێتەوە لە داهاتویەکی  پێشبینی نەکراو".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP