بەپەلە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

- 11/6/2019 10:07:00 AM 24660 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-       

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئیدانەی کوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران دەکەین و بە سەرکوتکردنی ئیرادەی خۆپیشاندەران، عێراق ئایندەی نابێت.

داوا لە بەرپرسانی سیاسی عێراق دەکات بەپەلە و بەوردی داواکاریەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێبکەن

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داوا لە بەرپرسانی سیاسی عێراق دەکات بەپەلە و بەوردی داواکاریەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێبکەن، هاوکات بەتوندی ئیدانەی کوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران دەکات، کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە بەردەوامی گرنگی بە پاڵپشتیکردنی عێراق و ئاسایشی عێراق دەکات و بەرگری لە گەلی عێراق دەکات، بەرامبەر توندڕەوەکان و ئەو کەسانەی کە "دەسەڵاتە دیموکراسییەکەی لەکەداردەکەن".

عێراق ئایندەی نابێت ئەگەر لە رێگەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانەوە بنیاتنرابێت

 

لە راگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هاتوە، "عێراق ئایندەی نابێت ئەگەر لە رێگەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانەوە بنیاتنرابێت، پێویستە حکومەتی عێراق بەپەلە و بەجددی چاکسازی ئەنجامبدات و داواکاریەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێبکات".

کوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران، دەبێتە هەڕەشە لەسەر ئازادی رادەربڕین

 

رونیشیکردەوە، "کوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران، دەبێتە هەڕەشە لەسەر ئازادی رادەربڕین، دەبێت عێراقییەکان ئازادبن و خۆیان بڕیار لەسەر داهاتوی وڵاتەکەیان بدەن".

لەیەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە هەزاران خۆپیشاندەرەی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بە مەبەستی داواکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، هەلی کار و گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لەسەر شەقامن و لە ئێستادا خۆپیشاندەران ناڕەزاییەکانیان بۆ مانگرتن گۆڕیوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP