زیاتر لە 100 تاتۆ لەسەر جەستەی هەیە
وێنە..ژنێك دەڵێت زۆرترین تاتۆ لەسەر جەستەیدایە و پلانی زیاتریشی هەیە

- 11/5/2019 10:46:00 PM 9281 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژنێك لە بریتانیا، زیاتر لە 100 تاتۆ لەسەر جەستەی هەیە و دەڵێت، یەكەمین دایك-م كە هێندە تاتۆ-ی هەبێت، لە پلانیشیدا هەیە تەواوی جەستەی بە تاتۆ دابپۆشێت.

شێڵبی تۆمز، تەمەنی 36 ساڵە و دایكی سێ منداڵە و لە ئێستادا زیاتر لە 100 تاتۆ-ی لەسەر جەستەی خۆی ئەنجامداوە، دەشڵێت "من یەكەمین دایك-م كە هێندە تاتۆ لەسەر جەستەم دانێم تەواوی جەستەم داپۆشێت و پلانیشم هەیە رێژەكەی بگەیەنمە سەد لە سەد".

لە تەمەنی 17 ساڵیدا شێلبی یەكەمین تاتۆ-ی لەسەر جەستەی نەخشاندوە و لەوكاتەوە بەردەوامی بە ئەنجامدانی تاتۆ داوە لەسەر جەستەی، هاوكات لە كێبڕكێی نمایشكاری جلوبەرگیشدا توانیویەتی 162 كاندید ببەزێنێت و سەركەوتوبێت.

 ئەو ژنە بریتانیە كە خۆی لە ناوەندی نەخشاندنی تاتۆ كاردەكات دەڵێت، "لە سەرجەم جەستەمدا تاتۆ هەیەو، قاچم، دەستم مل-م. تەنها لە روخسارمدا تاتۆ-م دروستنەكردوە".

 لەوبارەیەوە شێڵبی ئاماژەی بەوەكردوە "لەنێوان ساڵانی 2009 بۆ 2015 دایك و براكەم لەدەستدا كە هۆكارەكەی خۆكوژی بو، لەوكاتەدا بریارمدا دڵم چی دەوێت ئەنجامیبدەم و تاتۆ بەشێكە لە خواستەكانم بۆیە بەردەوامم لەسەر نەخشاندنی تاتۆ".

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP