دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە

- 11/5/2019 10:43:00 PM 100782 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،" بڕیارە رۆژی پێنج شەممە، دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە".

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، خۆپیشاندانەكانی بەغداد كاریگەرییان لەسەر دواكەوتنی دابەشكردنی موچەی مانگی ئابی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نابێت.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی،"بڕیارە رۆژی پێنج شەممە، 7/11/2019 دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبكاتەوە و سەرەتاش موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP