لقی ژاپۆنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەزمونی چوار رۆژ کارکردنی لەهەفتەیەکدا تاقیکردەوە

- 11/5/2019 3:24:00 PM 1720 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لقی ژاپۆنی کۆمپانیای مایکرسۆفت ئەزمونی چوار رۆژ کارکردنی لەهەفتەیەکدا تاقیکردوە، دەرکەوت کارمەندانی ئەو کۆمپانیاپە "توانایان زۆر زیاتربوە و خۆشحاڵتر دەردەکەوتن" لەئەنجامدانی کارەکانیاندا، بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکەش بەڕێژەی لەسەدا 40 زیادیکردوە.
چەند هەفتەیەک ئەزمونی چوار رۆژ کارکردن لە هەفتەیەکدا لەسەر کارمەندانی کۆمپانیاکەی تاقیکردەوە، دەرکەت لەوماوەیەدا کارمەندانی کۆمپانیاکە بەتوانایەی زیاترەوە کار دەکەن

 

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لقی ژاپۆن لە چالێنجێکدا مانگی ئابی رابردو، چەند هەفتەیەک ئەزمونی چوار رۆژ کارکردن لە هەفتەیەکدا لەسەر کارمەندانی کۆمپانیاکەی تاقیکردەوە، دەرکەت لەوماوەیەدا کارمەندانی کۆمپانیاکە بەتوانایەی زیاترەوە کار دەکەن و خۆشحاڵتر دەرەکەون، بەمەش لەو ماوەیەدا رێژەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لەسەدا 40 بەرزبوەوە.
کەمتر کاربکە، زیاتر پشوبە، زۆرتر فێربە

 

تاکۆ هیرانۆ، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لەپێگەی فەرمی کۆمپانیامەیان بڵاویکردەوە، "کەمتر کاربکە، زیاتر پشوبە، زۆرتر فێربە".
دەمەوێت کارمەندەکان فێربکەم چۆن دەتوانن هەمان بەرهەمیان هەبێت لە کاتێکی کەمتردا

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەمەوێت کارمەندەکان فێربکەم چۆن دەتوانن هەمان بەرهەمیان هەبێت لە کاتێکی کەمتردا".
لەو ئەزمونەدا بەهۆی کەمبونەوەی کاتەکانی کارکردن لە کۆمپانیا، رێژەی بەکارهێنانی کارەبا سەدا 23 کەمیکردوە، کارمەندان پەرەی کەمتریان چاپ دەکرد

 

تاکۆ هیرانۆ رونیشیکردەوە، لەو ئەزمونەدا بەهۆی کەمبونەوەی کاتەکانی کارکردن لە کۆمپانیا، رێژەی بەکارهێنانی کارەبا سەدا 23 کەمیکردوە، کارمەندان پەرەی کەمتریان چاپ دەکرد، توانیان هەمان بەرهەم بەکاتێکی کەمتر لەسەدا 25 کاتی دیاریکراو بەرهەمبهێنن، زیاتر لەسەدا 92ی کارمەندەکانیش حەزیان بە کارکردن بو لەهەفتە کەمەکەدا.
ئەم ئەزمونەی لقی ژاپۆنی مایکرۆسۆفت لەکەمکردنەوەی رۆژەکانی کارکردن، یەکەمین ئەزمونی لەو جۆرە نییە

 

ئەم ئەزمونەی لقی ژاپۆنی مایکرۆسۆفت لەکەمکردنەوەی رۆژەکانی کارکردن، یەکەمین ئەزمونی لەو جۆرە نییە، بەڵکۆ کۆمپانیای "متمانە"ی نیوزلەندی لەساڵی 2018 هەمان ئەزمونی تاقیکردەوە لەسەر 240 کارمەنی کۆمپانیاکەی.

لە تاقیکردنەوەکەی کۆمپانیای "متمانە"ی نیوزلەندی دەرکەت کارمەندان دەتوانن هاوسەنگیەکی باشتر لەنێوان ژیانی رۆژانە و کارەکانیاندا رابگرن، زیاتر بیریان لەسەر کارەکانیان بێت و چالاکتر کاردەکەن و فشاری دەرونیان بەڕێژەی لەسەدا 7 کەمیکردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP