بەپەلە

"پێویستە دۆخی ئەمنی بسەپێنرێت و خۆپیشاندەران بپارێزرێن"
بەغدا؛ عەبدولمەهدی و حەلبوسی سەرپەرشتی کۆبونەوەی فەرماندە ئەمنییەکان دەکەن

- 11/5/2019 12:27:00 PM 2854 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبونەوەی شەوی رابردوی عەبدولمەهەدی و حەلبوسی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکاندا جەخت لە سەپاندنی ئاسایش و پاراستی خۆپیشاندەران کراوەتەوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، عادل عەبدولمەهەدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق  و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان کۆبونەوە و تاوتوێی دۆخی ئێستا و رێکارەکانی پاراستنی سیستەمی وڵاتیان کردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵی دەزگا ئەمنییەکان بۆ سەپاندی دۆخی ئەمنی و پاراستنی خۆپیشاندەران و دەزگاکانی دەوڵەت دەربڕیوە.

لەیەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە هەزاران خۆپیشاندەرەی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق بە مەبەستی داواکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، هەلی کار و گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لەسەر شەقامن و لە ئێستادا خۆپیشاندەران ناڕەزاییەکانیان بۆ مانگرتن گۆڕیوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP