بەپەلە

"ئێستا کاتی گفتۆگۆی نیشتیمانییە"
نەتەوەیەکگرتوەکان: بەردەوامی خوێنڕشتنی عێراقییەکان مەترسیدارە

- 11/5/2019 12:16:00 PM 1182 جار خوێندراوەتەوە
جینین ‌هینیس بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەگرتوەکان لە عێراق لەناو خۆپیشاندەراندا

خەندان-

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەگرتوەکان لە عێراق رایگەیاند، بەردەوامی توندوتیژییەکان و خوێنڕشتن لە عێراقدا مەترسیدارە و ئێستا کاتی گفتوگۆی نیشتیمانیە.
مەترسی خۆمان لە بەردەوامی توندوتیژییەکان و خوێن ڕشتن لە عێراق و هەوڵی بێدەنگردنی گەلی عێراق رادەگەیەنین

 

جینین ‌هینیس بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەگرتوەکان لە عێراق ئەکاونتی خۆی لە تویتەر باسی لەوەکردوە، مەترسی خۆیان لە بەردەوامی توندوتیژییەکان و خوێن ڕشتن لە عێراق و هەوڵی بێدەنگردنی گەلی عێراق رادەگەیەنن و ناکرێت پەیامەکانی خەڵک بە شێوەیەکی نەگونجا و هەڵە وەڵام بدرێتەوە.
توندوتیژی تەنها توندوتیژی لێ بەرهەم دێتەوەو پێویست دەکات خۆپیشاندەرانی ئاشتی خواز پارێزگارییان لێبکرێت

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، توندوتیژی تەنها توندوتیژی لێ بەرهەم دێتەوەو پێویست دەکات خۆپیشاندەرانی ئاشتی خواز پارێزگارییان لێبکرێت.

بلاسخارت ئەوەشی خستوەتەڕو، ئێستا کاتی ئەوە هەمو لایەن سیاسییەکانی عێراق بە یەکەوە کۆببنەوە و گفتوگۆی نیشتیمانی دەستپێبکەن.
بە هەزاران خۆپیشاندەرەی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق بە مەبەستی داواکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، هەلی کار و گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لەسەر شەقامن

 

لەیەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە هەزاران خۆپیشاندەرەی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق بە مەبەستی داواکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، هەلی کار و گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لەسەر شەقامن و لە ئێستادا خۆپیشاندەران ناڕەزاییەکانیان بۆ مانگرتن گۆڕیوە.
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری لە دۆخی خراپی پارێزگای زیقار دا

 

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری لە دۆخی خراپی پارێزگای زیقار دا، بەجۆرێک رۆژانە شەڕو  پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا رودەدات، بەهۆیەش جگە لە کوژرانی دو هاوڵاتی، 283 کەسیش دەستگیرکراون کە لەو ژمارەیە 156 یان ئازادکراون.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، خۆپیشاندەران ماڵی بەشێک لە لێپراسراوانی دەوڵەتیان لە شارەکەدا سوتاندوە و ئۆتۆمبێلی رۆژنامەوانی کەناڵی ئەهواریان ئاگر تێبەرداوە.
 
بە گوێرەی دوایین ئاماری کۆمسیۆنەکەش لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە دەستیانپێکردوە 260 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە 12 هەزار کەسیش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP