ڤیدیۆ؛ گەورەترین یاری "تۆڕەڕێگا" لە ئیمارات دروستکراوە

- 11/5/2019 11:38:00 AM 5377 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گەورەترین یاری باوی ناسراو بە "تۆڕەڕێگا" لە جیهاندا کە زیاتر لە مۆبایلە زیرەکەکاندا بەردەستە، بە کرداری لە شاری ئەبو زەبی وڵاتی ئیمارات لەسەر روبەری کیلۆمەترێک چوارگۆشە کراوەتەوە و چێژێکی تایبەت بەو کەسانە دەبەخشێت کە سەردانی دەکەن.
ئامانج لە کردنەوەی ئەو یارییە برتییە لە هەمەجۆرکردنی یاری باخچەکان بۆ ئەوەی چێژێکی زیاتر بەو کەسانە ببەخشێت کە سەردانی وڵاتەکەیان دەکەن

 

موبارەک مەنسور، بەڕێوەبەری باخچەکە بە ماڵپەڕی خلیجی راگەیاندوە، ئامانج لە کردنەوەی ئەو یارییە برتییە لە هەمەجۆرکردنی یاری باخچەکان بۆ ئەوەی چێژێکی زیاتر بەو کەسانە ببەخشێت کە سەردانی وڵاتەکەیان دەکەن.
 یاری تۆڕەڕێگا بە بەکارهێنانی وێنەی ئاژەڵان و دۆزینەوەی نهێنی پیتەکان لە کۆتاییدا دەگەیت بەو وشەیەی کە پێویستە لە کۆتایی یاریەکەدا بیدۆزیتەوە

 

ئاماژەی بەوەشكردوە، یاری "تۆڕەڕێگا" بە بەکارهێنانی وێنەی ئاژەڵان و دۆزینەوەی نهێنی پیتەکان لە کۆتاییدا دەگەیت بەو وشەیەی کە پێویستە لە کۆتایی یاریەکەدا بیدۆزیتەوە، لە کۆتایشدا بڕوانامەیەک و خەڵاتێک دەبەخشرێت بەو کەسەی وەڵامەکە دەدۆزێتەوە.

دەشڵێت، ئەو جگە لەوەی مانەوە و گەڕان بەناو رێگا جیاوازەکان و دۆزینەوەی وەڵامی پرسیارەکان دڵخۆشی بەو کەسانە دەبەخشێت کە سەردانی شوێنەکە دەکەن.
لە یارییەکەدا وێنەی زۆرینەی ئەو ئاژەڵانەیان بەکارهێناوە کە لە ئێستادا مەترسی لەناوچونیان لەسەرە

 

موبارەک مەنسور ئەوەشی خستەڕو، لە یارییەکەدا وێنەی زۆرینەی ئەو ئاژەڵانەیان بەکارهێناوە کە لە ئێستادا مەترسی لەناوچونیان لەسەرە، ئەوەش بە ئامانجی هۆشیاری هاوڵاتیان لە پاراستنی ژیانی ئاژەڵان، هاوکات بەکارهێنانی ئەو وێنانە دڵخۆشی زیاتر بە منداڵ دەبەخشێت لە کاتی سەردانی کردنیان بۆ باخچەکە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP