بەپەلە

کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بەڕێوەدەچێت
سەرۆک بەرهەم لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە و کەسی یەکەمی لایەنەکان کۆدەبێتەوە

- 11/5/2019 9:06:00 AM 1930 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ کۆبونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، پاشان سەرۆک بەرهەم ساڵح لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و کەسی یەکەمی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم کۆدەبێتەوە، ئامانجی کۆبونەوەکەش بریتییە تاوتوێکردنی دۆخی عێراق و پرسی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق.
دوێنێ دوشەممە سەرۆک بەرهەم بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری هەولێر

 

ئێوارەی دوێنێ دوشەممە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی هەرێمەوە پێشوازی لێکرا.
بڕیاره‌ کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هه‌ر سێ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان کۆببنەوە

 

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، بڕیاره‌ کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هه‌ر سێ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان  كه‌ بریتین له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆببنه‌وه‌.
سەرۆک بەرهەم ساڵح لەگەڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجامبدات

 

هاوکات دوا به‌دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و کەسی یەکەمی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجامبدات.
پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کورد بە پەرلەمانتارانی کورد بڵێن ئاگاداری کام مادانەی دەستور بین

 

سەبارەت بە پرسی هەموارکردنەوەی دەستوریش جوان ئیحسان، سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی هەمواری دەستوری بە خەندان-ی راگەیاند، "پێویستە سەرکردایەتی سیاسی کورد بە پەرلەمانتارانی کورد بڵێن ئاگاداری کام مادانەی دەستور بین، کە کاریگەری لەسەر دەسەڵاتەکانی هەرێم دەبێت، بەڵام بە گشتی ئێمە لەگەڵ دەستکاریکردنی ئەو مادانەی دەستور نین کە هاوسەنگی نەتەوەیی، ئازادی و مافەکان و پرسی ناوچە جێناکۆکەکان دەستکاری دەکات".
پێویستە کورد بە یەک تیم ئیش بکات و هەمو لایەن سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە پێشنیازەکانی هەرێم بدەنە لیژنەی دەستوری

 

باسی لەوەشکرد، "پێویستە کورد بە یەک تیم ئیش بکات و هەمو لایەن سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە پێشنیازەکانی هەرێم بدەنە لیژنەی دەستوری، بە رای تایبەتی خۆم ئەم لیژنەیە بە کرداری گۆڕنکاری دەکات و بەرەو ئەوە دەچیت گۆڕانکاری دەستوری بخرێتە راپرسیەوە".
لە دوای دەستبەکاربونی نێچیرڤان بارزانی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بۆ دوەمینجارە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبونەوەی فراوانی لایەنەکان لەسەر ئەو پرسانەی رەهەندەی نیشتیمانیان لەسەرە رێکدەخات

 

لە دوای دەستبەکاربونی نێچیرڤان بارزانی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بۆ دوەمینجارە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبونەوەی فراوانی لایەنەکان لەسەر ئەو پرسانەی رەهەندەی نیشتیمانیان لەسەرە رێکدەخات.

پێشوتریش لەسەر ئامانجی کۆبونەوەکانی سەرۆکی هەرێم و لایەنەکان دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، "ئێمە دەبێت لە شوێنکدا بە یەک بگەین و بیروبۆچونی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە کە دەبێت شوێنک هەبێت لایەنە سیاسیەکان بە گشتی بە پێکهاتەو سەرجەم ئاینەکانەوە، تیایدا بتوانن کۆدەنگییەک یاخود بیروڕا گۆڕینەوەیەک لەسەر پرسە سیاسیەکان هەبێت کە گرنگن بە نسبەت هەرێمی کوردستانەوە".
کۆبونەوەی ئەمڕۆی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم پارتە سیاسییەکانی هەرێم، یەکەمین کۆبونەوەی لەو شێوەیە لە دوای دەستبەکاربونی حکومەتی هەرێم

 

کۆبونەوەی ئەمڕۆی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم پارتە سیاسییەکانی هەرێم، یەکەمین کۆبونەوەی لەو شێوەیە لە دوای دەستبەکاربونی حکومەتی هەرێم.

لەو کۆبونەوە فراوانەدا لایەنەکانی هەرێم تاوتوێی یەکخستنی داواکارییەکانی هەرێم دەکەن لە کاتی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق، کە لە ئێستادا پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی 18 کەسی لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پێکهێناوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP