"پێنجی بەیانی هەڵیبستێنە لەخەو..چرکەی لێوە نایەت"
ڤیدیۆ..بیانیەکان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە هەراج دەکرێن

- 11/4/2019 10:14:00 PM 42347 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەگوێرەی بەدواداچونێکی BBC عەرەبی، ئەو بیانیانیانە لە وڵاتی کوەیت پەناخوازن بەشێوەیەکی زۆر ئاشکرا لە رێگەی تۆڕە کۆمەلایەتیەکانەوە "هەراج دەکرێن.

وەک لە بەڵگەفیلمەکەی BBC یدا هاتوە، ئەو ئاپانەی کە وەک پێگەیەکی ئەلکترۆنی بەکار دەهێنرێن بۆ فرۆشنیی شتومەک  و ساخکردنەوەی کاڵای دەستی دو، لە کوەیت وەک بازاری هەراجکردن و بەکۆیلەکردن بەکاردەهێنرێت، لەناویشیان تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەیە.

تیمی BBC، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ یەکێک لە بازرگانەکانی مرۆڤی کوەیتدا دەکات کە لە ئاپی  فۆر سەیل، پرۆفایلی کەسێکی  بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی" چێشتلێنەر بۆ هەراج".

لەکاتی مامەڵەکەدا بازرگانەکە بە تیمەکەی بیبیسی دەڵێت" زۆر بێ کێشەیە، پێنجی بەیانی لەخەو هەڵیبستێنە چرکەی لێوە نایەت".

لەمامەڵەیەکی دیکەدا یەکێکی دیکە لە بازرگانەکان جەختی لەوە دەکاتەوە کە "کۆیلەکەی" پێستی بە مۆبایل نیە  و دەڵێت" نا نا نا، مۆبایلی چی؟ ئەمانە کەسانی نەخوێندەوارن،دەتوانیت مانگی جارێک تەلەفۆنەکەی خۆتی پێبدەیت(تا تەلەفۆن بۆ خێزانەکەی بکات)".

ئەوە لە کاتێکدایە، رێکەوتی 4ی مانگی رابردو، دۆکیومێنتاریەکی BBC بڵاوبوەوە و ئاماژەی بە بازرگانی سێکسی لە عێراق دەکرد.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP