بەپەلە

خۆپیشاندەران تونێلی عەلاوییان لەبەغدادی پایتەخت داخست

- 11/4/2019 5:53:00 PM 3461 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

خۆپیشاندانەکانی بەغدادی پایتەختی عێراق بەردەوامە و کەمێک بەرلەئێستاش خۆپیشاندەران تونێلی عەلاوییان لەناوەراستی ئەو شارە داخستوە.

لەوبارەیەوە سەرچاوە عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە کە خۆپیشاندەران تایە و کەلوپەلیان لەناو تونێلەکە سوتاندوە.

 ئەمرۆ دوشەممە، هێزەکانی ئاسایشی عێراق بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرەکان لە بەغداد، دەستڕێژی گولەیان کردوە، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە هێزەکانی ئاسایشی عێراق بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لە بەغداد دەستڕێژی گولەیان بەسەر خۆپیشاندەرەکاندا کردوە، بەهۆیەوە پێنج خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە.

لە یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بە هەزاران خۆپیشاندەرەی بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و خواری عێراق بە مەبەستی داواکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و هەلی و گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لەسەر شەقامن و لە ئێستادا خۆپیشاندەران نارەزاییەکانیان بۆ مانگرتن گۆڕیوە.

ئەمڕۆش کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێرق رایگەیاند، بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە 260 کەس کوژراون و 12 هەزار کەسیش برینداربون. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP