هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆک بەرهەم ساڵح و عەمار حەکیم لە کۆشکی سەلام کۆبونەوە

- 11/4/2019 3:38:00 PM 1515 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمە عەمار حەکیم.

لە میانی دیدارەکەدا باس لەجێ بەجێکردنی داواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەرانی ھێمنانە و گرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و پارێزگاری لە موڵکی گشتی و تایبەت کرا.

ھەروەھا دوپاتی پەلەکردن لە جێ بەجێکردنی ھەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی سیاسی و ئابوری و فەراھەمکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ھاوڵایتان کرایەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP