سەرۆک بەرهەم کارنامەی ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی لە عێراق وەرگرت

- 11/4/2019 3:04:00 PM 497 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی لە عێراق وەرگرت.

راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ کارنامەی ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی وڵاتانی ھۆلەندا ئیریک ستراتک، سوید لارش رۆنوچ، بۆسنە ماتۆ زیکۆ، باشووری ئەفریقا ئیبراھیم سالی، قوبرس ئەندریاس کۆزۆپەس لە عێراق وەرگرت.
Image preview
لە میانی مەراسیمەكەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان بەجۆرێک ببێتە مایەی بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و جیھاندا، ھاوکات ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست لە ئەرکەکانیاندا.

لە کۆتایی مەراسیمەكەدا باس لە چۆنیەتی بەھێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و ھاریکاری ھاوبەش کرا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکان بکات.

Image preview

Image preview

Image preview



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP