وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرجەم راگری کۆلێژ و پەیمانگاکانی لە کارەکانیان دورخستەوە

- 11/4/2019 2:32:00 PM 69594 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە نوێترین بڕیاریدا راگری سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگا حکومییەکانی لە کارەکانیان دورخستەوە، یاریدەدەری راگری کۆلێژەکانی بۆ رایکردنی کارەکانیان راسپارد.

لە نوێترین بڕیاریدا کە ئەمڕۆ دو شەممە دەرچوە و واژۆی حامد خەلەف، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لەسەرە و ئاڕاستەی هەمو سەرۆکی زانکۆکانی عێراقی کردوە باسی لەوەکردوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران و بە گوێرەی یاسای سەڵاتی جێبەجێکردنی ساڵی 1964 بڕیاردراوە بە کۆتایهێنان بە ئەرکی راگری کۆلێژ و پەیمانگاکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، یاریدەدەری راگر بۆ کاروباری کارگێری ئەرکی بەڕێوبردنی کۆلێژەکان لە ئەستۆ دەگرن تاوەکو کەسانی جێگرەوە بە گوێرەی یاسا دیاریدەکرێت.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هۆکاری دورخستنەوەی ئەو کەسانە رونەکراوەتەوە، هاوکات میکانیزم و مەرجەکانی دیاریکردنی راگری نوێی کۆلێژەکان ئاشکرا نەکراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP