بەپەلە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران بڵاوکردەوە

- 11/4/2019 1:22:00 PM 7066 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-      

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا بڵاوکردەوە و داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات کە رێوشوێنی پێویست بۆ دابینکردنی ئاسایشی نوێنەرانی وڵاتان بگرنەبەر.
حکومەتی عێراق ئیدانەی دەستدرێژکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتی ئێران لەپارێزگای کەربەلا دەکات لەلایەن خۆپیشانداەرانەوە

 

ئەحمەد سەحافی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، حکومەتی عێراق ئیدانەی دەستدرێژکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتی ئێران لەپارێزگای کەربەلا دەکات لەلایەن خۆپیشانداەرانەوە.
عێراق پابەندە بە رێزگرتن لە نێردراوانی دیپلۆماسی وڵاتانی دیکە، کە بەپێی رێککەوتننامەکان گرنگە ئاسایشیان لەناو خاکی عێراقدا پارێزراو بێت

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "عێراق پابەندە بە رێزگرتن لە نێردراوانی دیپلۆماسی وڵاتانی دیکە، کە بەپێی رێککەوتننامەکان گرنگە ئاسایشیان لەناو خاکی عێراقدا پارێزراو بێت".
ئاسایشی نوێنەرانی وڵاتان لە عێراقی هێڵی سورە و ناکرێت ببەزێندرێت، دەبێت بەرپرسانی ئاسایش هەمو رێوشوێنێکی گونجاو بۆ رێگریکردن لە هەر مەترسییەک

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختیشکردوەتەوە، "ئاسایشی نوێنەرانی وڵاتان لە عێراقی هێڵی سورە و ناکرێت ببەزێندرێت، دەبێت بەرپرسانی ئاسایش هەمو رێوشوێنێکی گونجاو بۆ رێگریکردن لە هەر مەترسییەک، کە لەسەر ئاسایشی دیپلۆماسی نێرداوی وڵاتانی جیهان لەعێراق دروستببێت".

ئەو هێرشانەی دوێنێ کرانە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا کارناکاتە سەر پەیوەندیەکانی بەغدا و تارا

 

ئەوەشی خستەڕو، ئەو هێرشانەی دوێنێ کرانە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا کارناکاتە سەر پەیوەندیەکانی بەغدا و تاران.

شەوی رابردو سەدان خۆپیشاندەرانی عێراق، لە بەردەم کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا کۆبونەوە و بە ئاگر هێرشیانکردە سەر بینای کوسوڵخانەکە و هەوڵی سوتاندنی بینای کونسوڵخانەکەیاندا.
ئێران پشتگیری لە سیستەمی حکومڕانی ئێستای عێراق دەکات، کە بەگەندەڵ ناویدەبەن و داوای روخاندنی دەکەن

 

خۆپیشاندەران دەڵێن، "ئێران پشتگیری لە سیستەمی حکومڕانی ئێستای عێراق دەکات، کە بەگەندەڵ ناویدەبەن و داوای روخاندنی دەکەن".

لەسەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە خۆپیشاندان لە بەغدادی پایتەخت و شارەکانی دیکەی باشوری عێراق بەردەوامە، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا زیاتر لە 250 خۆپیشاندەر کوژراون و 11 هەزاری دیکەش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP