نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

- 11/4/2019 11:39:00 AM 17548 جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان-

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 120 هەزار و 250 دینار. 

هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان لە شەقامی سەیوان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 250 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 133 هەزار دینارە، 100 پاوەن بە 154 ھەزار دینار و 750 دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 21 ھەزار و 500 دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 10 هەزار و 650 دینارە.

نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 111 دۆلار و، نرخی 100 پاوەندیش بە 128 دۆلار و 50 سەنت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP