"تەمەنم 179 ساڵە و رەنگە مردن منی لە بیرچوبێتەوە"
پیاوێکی هیندی وەکو بەتەمەنترین مرۆڤی جیهان ناوی چوە ناو کتێبی گینس

- 11/4/2019 10:38:00 AM 82255 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ماهاشتا مۆراسی پیاوێکی هیندییە و مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ تەمەنی بو بە 179 ساڵ، بەوەش بوە بەتەمەنترین مرۆڤ لەسەر روی زەوی و کە زۆترین ماوەیە لە ژیاندابێت و ناوی چوە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانییەکان.
 مۆراسی مانگی کانونی دوەمی ساڵی 1835 لە دایکبوە و ساڵی 1903 چوەتە شاری فاراسی لەوێ دەستی بە کارکردن کردوە

 

بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی هیندستان، مۆراسی مانگی کانونی دوەمی ساڵی 1835 لە دایکبوە و ساڵی 1903 چوەتە شاری فاراسی لەوێ دەستی بە کارکردن کردوە، ساڵی 1957 و لەتەمەنی 122 ساڵیدا لە کارەکەی خانەنشین کراوە و لە ئێستادا لەگەڵ نەوەی نەوەکانی دەژی.
رەنگە مردن منی بیرچوبێتەوە، رەنگە بە تەواوی منی لە بیرکردبێت و بۆ هەتاهەتایە بژیم

 

دەربارەی نهێنی تەمەن درێژییەکەی مۆڕاسی باسی لەوەکردوە، "رەنگە مردن منی بیرچوبێتەوە، رەنگە بە تەواوی منی لە بیرکردبێت و بۆ هەتاهەتایە بژیم".

هەرچەندە بەشێک لە خەڵکی گومانیان لە گێڕانەوەکانی ئەو پیاوە هیندییە هەیە کە تەمەنی راستەقینەی زیاتر لە سەدە و نیوێک بێت، بەڵام بەرپرسانی هیندستان پاڵپشت بە ناسنامە بەڵگەنامەکانی جەخت لە دورستی زانیارییەکانی دەکەنەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP