بەپەلە

وتەبێژی حکومەتی عێراق: کردنەوەی رێگا سەرەکییەکان بەپێی رێنمایی حکومەت بوە

- 11/3/2019 7:31:00 PM 759 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، حکومەت رێگەنادات زیان بەبەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان و بازرگانەکان بگات، لەو چوارچێوەیەشدا رێنمایی دراوەتە هێزە ئەمنییەکان رێگری لەهەر هەولێک بکەن کەجوڵەی ژیانی گشتی و هاتوچۆی هاوڵاتیان دەگرێت.

سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عێراقی لەلێدوانێکدا بۆ میدیا عەرەبییەکان، رایگەیاندوە حکومەت رێگەنادات زیان بەبەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان و بازرگانەکان بگات، لەو چوارچێوەیەشدا رێنمایی دراوەتە هێزە ئەمنییەکان رێگری لەهەر هەولێک بکەن کەجوڵەی ژیانی گشتی و هاتوچۆی هاوڵاتیان دەگرێت.

حەدیسی ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەت رێگەنادات زیان بە دامەزراوە بازرگانییەکان بگات و رێگری لە چالاکییە بازرگانییەکان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش رێنمایی پێویست دراوەتە هێزە ئەمنییەکان.

ئەمڕۆ  یەکشەممە خۆپیشاندەرانی بەغدادی پایتەخت رێگەی خێرای شەعلیە، پردی بانکەکان، پردی ناوچەی شەعب، رێگەی شارەوانییەکان و چەندین رێگەی دیکەیان گرت و هاتوچۆی ئوتومبێلیان تیادا پەکخست.
 
ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بەشێکی زۆری شەقامەکانی بەغدا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گیران، بەڵام پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ بەشێکی زۆری شەقامەکان کرانەوە.
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە ناسریە بۆ ماوەی دو کاتژمێر پردەکانی پارێزگاکە داخران خۆپیشاندەران بەتەواوەتی هاتوچۆی ئەو شارەیان پەکخست.
 
هاوکات لە پارێزگای بەسڕە خۆپیشاندەرەکان رێگە سەرەکییەکانی بەندەری ئوم قەسڕیان داخست، پارێزگاری بەسڕە داوای لە خۆپیشاندەران کرت کە هیچ زیانێک بە بەندەرەکە نەگەیەنن، چونکە دەبێتە هۆی شێواندنی وێنەی داواکاریە رەواکانتان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP