ژمارەی توشبوانی نەخۆشی شەکرە لە پارێزگای هەولێر ئاشکراکرا

- 11/3/2019 10:32:00 AM 3091 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ قادر 

به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری له‌یلا قاسم بۆ نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی 40 هه‌زار توشبو به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌ شاری هه‌ولێر تۆماركراون.
پەرلەمانتارێک 700 ئامێری پشكنینی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی بۆ سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره‌ له‌ شاری هه‌ولێر دابینكرد

 

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتار زانا مه‌لا خالید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان 700 ئامێری پشكنینی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی بۆ سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره‌ له‌ شاری هه‌ولێر دابینكرد.
له‌ شاری هه‌ولێر 39 هەزار و 800 توشبو به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌مان تۆماركراوە

 

شوان ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری له‌یلا قاسم بۆ نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره‌ بە رۆژنامەنوسانی راگه‌یاند، له‌ شاری هه‌ولێر 39 هەزار و 800 توشبو به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌یان تۆماركراوە، له‌و ژماره‌یه‌ 893 توشبو منداڵن، زیاتر له‌ حەوت هەزار نه‌خۆش ئاواره‌ و په‌نابه‌رن، هەروەها 32 هەزار و 866 نەخۆشیش خه‌ڵكی سنوری پارێزگای هه‌ولێرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا یه‌كه‌م حاڵه‌تی نه‌خۆشی شه‌كره‌ تۆماركراوە، له‌و ئاوارانه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردو له‌ رۆژئاوای كوردستان ئاواره‌ بونه‌ و رویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.
نه‌خۆشی شه‌كره‌ بریتییه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن له‌ ئه‌نجامی زیادبونی زیاتر له‌ بڕی ئاسایی شه‌كر له‌ خوێندا

 

نه‌خۆشی شه‌كره‌ بریتییه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن له‌ ئه‌نجامی زیادبونی زیاتر له‌ بڕی ئاسایی شه‌كر له‌ خوێندا به‌هۆی كه‌م و كورتییه‌ك له‌ ده‌ردانی هۆرمۆنی ئینسیولین یان چالاكی ئینسیولین وه‌ یان هه‌ردوكیانه‌وه‌ ڕوده‌دات.

شوان ئیسماعیل وتیشی، "ئه‌و ئامێرانه‌ی بۆ سه‌نته‌ره‌كه‌مان دابینكراوه‌ ناتوانین بۆ هه‌مو نه‌خۆشانی دابین بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێشتر توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بون زۆربه‌یان ئامێری پشكنینیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌و ئامێرانه‌ ده‌ده‌ین به‌و كه‌سانه‌ی تازه‌ توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بونه‌ یاخود منداڵن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP