ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبادی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

- 11/3/2019 9:35:00 AM 26052 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنەکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر دەرنەکردوە و ئەگەر فەرمانی گرتن بۆهەر کەسێک دەربکەن، هێزە فەرمییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ بەو کارە هەڵدەستن.

دوێنێ هاوپەیمانی نەسڕ کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات (خاوەنی 42 کورسی پەرلەمانیە لە کۆی 329 کورسی) ئاماژەی بەوەکردوە، بە پاساوی ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە، هێزێکی نەناسراو چواردەروی ماڵی عەبادیان گرتوە.
هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنمان بۆ عەبادی دەرنەکردوە، ئەگەر فەرمانیی دەستگیرکردنیش دەربچێت، هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە شێوەیەکی فەرمی بەو کارە هەڵدەستن

 

لەو بارەیەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، ئەوان هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنیان بۆ عەبادی دەرنەکردوە، ئەگەر فەرمانیی دەستگیرکردنیش بۆ هەر کەسێک دەربچێت، هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە شێوەیەکی فەرمی بەو کارە هەڵدەستن.
هێزێکی نارەسمی کە نازانرێت سەر بە چ لایەنێکن چواردەوری ماڵی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراقیان گرتوە و نازانن ئامانجیان چیە

 

دوێنێ شەممە عەلی سنێد، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسڕ بە ماڵپەڕی سۆمەرنیوزی راگەیاندبو، هێزێکی نارەسمی کە نازانرێت سەر بە چ لایەنێکن چواردەوری ماڵی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراقیان گرتوە و نازانن ئامانجیان چیە.
عەبادی لە سەرەتای ناڕەزاییەکانی مانگی رابردوەوە پشتیوانی خۆی بۆ داواکاری خۆپیشاندەران راگەیاندوە

 

عەبادی لە سەرەتای ناڕەزاییەکانی مانگی رابردوەوە پشتیوانی خۆی بۆ داواکاری خۆپیشاندەران راگەیاندوە و باسی لەوەکردوە، حکومەتی ئێستای عێراق لە ئاست خواستی خەڵکی و دەنگدەرانیدا نەبوە پێوێستە دەستلەکاربکێشێتەوە.

بەڵام هاوپەیمانی فەتح کە زۆرینەی هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە خۆگرتوە پشتیوانی مانەوە حکومەت دەکەن و هەوڵی بێدەنگردنی ئەو چالاکوان و لایەنانە دەدەن کە دژی حکومەت قسەدەکەن ئەوەش بە گوێرەی قسەی چالاکوانان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP