بەپەلە

سەرۆک کۆمار ھاوکار بوە
خەندان وردەکاری بڕیاڕەکەی یونسکۆ سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سلێمانی و سنە ئاشکرادەکات

- 11/2/2019 10:26:00 PM 24979 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری دامەزرێنەری گروپی كەشكۆڵ لە زانکۆی ئه‌مریکی له‌ عێراق، سلێمانی باس لە بیرۆكەی هەوڵەكانیان دەكات بۆ هەڵبژاردنی سلێمانی وەك شاری داهێنەری ئەدەب و رایدەگەیەنێت هەر لە سەرەتاوە سەرۆك بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رۆڵی گرنگی بینیوە و پشتگیری تەواوی كردوین. لای خۆشیەوە د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، گروپی كەشكۆڵی زانكۆی ئەمریكی رۆڵێكی جوامێرانەیان هەبوە لەم بابەتەدا. 

لە سەرەتاوە كاتێك بۆ كارێكی گرنگ چوینە بەغداد كە كارێكی نێودەوڵەتی بو لەگەڵ سەرۆك كۆمار دانیشتین، دواتر دەیڤد شۆك-ی هاوسەرم كە خاوەنی بیرۆكەكە بو باسی لەوە كرد كە هەوڵ بدرێت سلێمانی بخرێتە ناو رێكخراوی یونسكۆوە

 

د.ماری لابرۆز، بەڕێوەبەری دامەزرێنەری گروپی كەشكۆڵ لە زانکۆی ئه‌مریکی له‌ عێراق، سلێمانی لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتی خەندان كە بڕیارە سبەی بڵاوبكرێتەوە، وردەكاری هەنگاوەكانیان بۆ كاركردن لە هەڵبژاردنی سلێمانی و سنە وەك دو شاری دەستە خوشك لە رێكخراوی یونسكۆ بە شاری داهێنەرانی ئەدەب و شاری داهێنەرانی میوزیك خستەرو لەم بارەیەوە وتی،"لە سەرەتاوە كاتێك بۆ كارێكی گرنگ چوینە بەغداد كە كارێكی نێودەوڵەتی بو لەگەڵ سەرۆك كۆمار دانیشتین، دواتر دەیڤد شۆك-ی هاوسەرم كە خاوەنی بیرۆكەكە بو باسی لەوە كرد كە هەوڵ بدرێت سلێمانی بخرێتە ناو رێكخراوی یونسكۆوە و لەو كاتەوە سەرۆك كۆمار پشتگیری كردین و بەردەوام لەگەڵمان هاوكاربو".

پارێزگاری سلێمانی هاوكاری كردوین و واژۆی كۆمەڵێك بەڵگەنامەی كردوە بەپێی پلانی ئەو تۆڕەی كە سلێمانی بەهۆیەوە لە رێكخراوی یونسكۆ وەك داهێنەری ئەدەب هەڵبژێردراوە

 

د.ماری لابرۆز لە بەشێكی چاوێكەوتنەكەدا رایگەیاندوە،"پارێزگاری سلێمانی هاوكاری كردوین و واژۆی كۆمەڵێك بەڵگەنامەی كردوە بەپێی پلانی ئەو تۆڕەی كە سلێمانی بەهۆیەوە لە رێكخراوی یونسكۆ وەك داهێنەری ئەدەب هەڵبژێردراوە، ئەمە تەنها هەڵبژاردنی سلێمانی نییە، بەڵكو كۆمەڵێك پرۆژەی دیكە هەیە، یەك لە دوای یەكتر دەكرێن، كە لەروی ماددی و مەعنەوییەوە بۆ سلێمانی و كوردیش بە گشتی سودی زۆری هەیە، پێویست دەكات بۆ ئەمەش هەمو رۆشنبیران و نوسەران و هونەرمەندان و خەمخۆران هاوكاریمان بكەن، بەتایبەت لە روی نوسین و وەرگێڕانی بابەتە ئەدەبیەكانەوە".

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ بیرۆكەكەدا بوە و لەڕێگەی پەیوەندییەكانی لە بەغداد یارمەتی زۆری داوین و لەگەڵ نوسینگەی رێكخراوی یونسكۆ لە بەغداد هەماهەنگی باشی بۆ رێكخستون

 

وتیشی،"د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ بیرۆكەكەدا بوە و لەڕێگەی پەیوەندییەكانی لە بەغداد یارمەتی زۆری داوین و لەگەڵ نوسینگەی رێكخراوی یونسكۆ لە بەغداد هەماهەنگی باشی بۆ رێكخستون، دواتریش پشتگیری زۆر كردین لە پڕكردنەوەی فۆرمەكاندا".

سەرۆك كۆمار زۆر پشتگیری كردین و یارمەتی داین فۆڕمەكە پڕبكەینەوە و هاوكارییەكی مەعنەوی بەهێزی كردین

 

دامەزرێنەری گروپی كەشكۆڵی زانکۆی ئه‌مریکی له‌ عێراق، سلێمانی وتیشی،"كاتێك چوینە بەغداد و لەگەڵ دكتۆر بەرهەم بۆ بابەتێك دانیشتین و ئەم باسەشمان لەگەڵ كردەوە، زۆر پشتگیری كردین و یارمەتی داین فۆڕمەكە پڕبكەینەوە و هاوكارییەكی مەعنەوی بەهێزی كردین. دەمەوێت بڵێم ئەمە سەرەتایەكە و لەدوای ئەمە چاڵێنجی دیكەمان دەبێـت و ئەوەی كە سلێمانی پێ هەڵبژێردراوە كۆتایی نییە، بەڵكو ئەمە سەرەتایەكە و لە داهاتودا كاری گەورەتر دەكرێت بۆ خزمەتی سلێمانی و كورد".

ئێمە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەر لە شاری سلێمانی و بەتایبەتی لەگەڵ گروپی كەشكۆڵ لە زانكۆی ئەمریكی و كۆمەڵێك لەو دۆست و دەزگایانەی دیكە و ئەو خەڵكە دەستەبژێرەی هەمانە ماوەیەكی زۆرە كاری لەسەر دەكەین

 

لای خۆشیەوە، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند،"سوپاسی هەمو ئەوانە دەكەین كە لە هەڵبژاردنی شاری سلێمانی وەك شاری داهێنەری ئەدەب لەلایەن رێكخراوی یونسكۆوە ماندو بون، ئەمە پرۆژەیەك نییە موفاجەئە بوبێت بۆ ئێمە، ئێمە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەر لە شاری سلێمانی و بەتایبەتی لەگەڵ گروپی كەشكۆڵ لە زانكۆی ئەمریكی و كۆمەڵێك لەو دۆست و دەزگایانەی دیكە و ئەو خەڵكە دەستەبژێرەی هەمانە ماوەیەكی زۆرە كاری لەسەر دەكەین، وە هەمو دۆكیۆمێنت و ئامار و تایبەتمەندییەكان لەسەر رابردو ئێستا و دونیا بینی بۆ ئایندەی ئەدەبی لە سلێمانییدا خۆمان نوسیومانە و ئامادەمانكردوە، بۆیە چاوەڕێی راگەیاندنی بڕیارەكە بوین" 

بەمە سەلمێنرا كە سلێمانی لەئاستێكی گەردونی و ئاستێكی جیهانی باڵادایە و ئەمە شانازییەكی گەورەیە بۆ سلێمانی

 

پارێزگاری سلێمانی وتیشی،"سوپاسی هەمو ئەوانە دەكەین كە لەگەڵماندا ماندوبون و سوپاسی ئەوانە دەكەین كە پیرۆزباییان لێكردین، سوپاسی ئەو بونیاتە كەلتوری و فەرهەنگی و هونەریی و رۆشنبیری و ئەدەبیە پتەوە دەكەین كە لەسلێمانییدا هەیە، بەمە سەلمێنرا كە سلێمانی لەئاستێكی گەردونی و ئاستێكی جیهانی باڵادایە و ئەمە شانازییەكی گەورەیە بۆ سلێمانی، لێرەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی سلێمانی و خەڵكی كوردستان و هەمو ئازادیخوازان و بەهرەمەندان و ئەكادیمیستەكان دەكەم، بەتایبەتی یونسكۆ كە دەورێكی زۆر كاریگەریان لەم بابەتەدا بینی، بەتایبەتیش وەك وتم زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی و گروپی كەشكۆڵ كە هەوڵێكی جوامێرانە و مەردانەیان لەو پێناوەدا خەرجكرد".

سەرۆك كۆمار لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتەكان و خەڵك و دامودەزگاكانمان، چ لەكەرتی گشتی بێت یاخود تایبەت یان دەستەبژێران بێت بەشانازییەوە پشتیوانێكی گەورەی حكومەتی خۆجێیەتین

 

سەبارەت بەوەی دەوترێت سەرۆك كۆماری عێراق رۆڵی بینیوە لەو پرسەداو هەروەها بەردەوام پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی دەكات، وتی،"بەڕێزیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتەكان و خەڵك و دامودەزگاكانمان، چ لەكەرتی گشتی بێت یاخود تایبەت یان دەستەبژێران بێت بەشانازییەوە پشتیوانێكی گەورەی حكومەتی خۆجێیەتین، ئێمە سوپاسی هەمو لایەكیان دەكەین كە لە زۆر كات و دۆخ و بابەتدا پشتیوانمان بون و لەگەڵماندا بون، بەتایبەتی گروپی كەشكۆڵ لە زانكۆی ئەمریكی پشتیوانی و رۆڵێكی جوامێرانەیان بینی لەم بابەتەدا".

هەر لە سەرەتای بیرۆكەكەوە، سەرۆك كۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح هاوكارییەكی گرنگ كردوە و داوای لە یونسكۆ كردوە سلێمانی وەك داهێنەری ئەدەب و سنە وەك شاری داهێنەری میوزیك هەڵبژێرێت

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكی ناو یونسكۆ دەست خەندان كەوتوە، هەر لە سەرەتای بیرۆكەكەوە، سەرۆك كۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح هاوكارییەكی گرنگ كردوە و داوای لە یونسكۆ كردوە سلێمانی وەك داهێنەری ئەدەب و سنە وەك شاری داهێنەری میوزیك هەڵبژێرێت، ئەوەش بە پشتبەستن بەو بەڵگەنامە و دۆكیۆمێنتە مێژوییانەی سەرۆك كۆماری عێراق لەسەر ئەو دو شارە كۆیكردوەتەوە و پێشكەشی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردوە. هاوكات سەرۆك كۆمار رۆڵی گرنگی بینیوە لە هەڵبژاردنی شاری بابل وەك شاری شوێنەوار لە رێكخراوەكەدا.

رۆژی 10/31/2019 لە ئاهەنگى رۆژى شارە جیهانیەکاندا، رێکخراوى یونسکۆ شارى سنە-ى وەک شارێکى میوزیکی داهێنەر و شارى سلێمانى وەک شارێکى ئەدەبى داهێنەر لەجیهاندا خستە لیستى 66 شارە داهێنەرەکەی جیهانەوە و هەردو شارەکەش بون بە ئەندامى تۆڕى جیهانى 246 شارى داهێنەرى یونسکۆ.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP