بەپەلە

لە کەلار دەستبەسەر 85 تۆن میوه‌ و سه‌وزه‌ی خراپبودا گیرا

- 11/2/2019 3:31:00 PM 1746 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر 

لەلایەن لیژنەکانی قایمقامێتی قەزای کەلارەوە لەماوەی مانگی ۱۰ی ئەم ساڵدا ٨٥ تۆن میوەو سەوزەی خراپبو دەستی بەسەرداگیراوە.

سیروان حەسەن، وتەبێژی قایمقامێتی کەلار بەخەندان- ی راگەیاند، "له‌ ماوه‌ى مانگى ۱۰ی ئەم ساڵدا لایه‌ن لیژنه‌ى عه‌لوه‌ى سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى كه‌لاره‌وه‌  ٨٥ تۆن میوه‌ و سه‌وزه‌ى خراپ و نه‌شیاو بۆ خواردن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو میوە و سەوزەیەی دەستی بەسەردا گیراوە له‌ لایه‌ن لیژنی قایمقامیەتەوە ته‌له‌ف کراو له‌ناوبراون.
 
وتەبێژی قایمقامێتی کەلار وتیشی، ۲٤ پسوڵه‌ى سەرپێچی بۆ دوكانداره‌كان و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى عه‌لوه‌كه‌ی شاری کەلاردا كارده‌كه‌ن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP