بەپەلە

"ده‌بێت له‌رێگه‌ی هه‌مواره‌وه‌ سیسته‌مه‌كه‌ بگۆڕدرێت"
هادی عامری: سیسته‌می په‌رله‌مانی له‌عێراقدا شكستیهێناوه‌

- 11/2/2019 8:41:00 AM 1565 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگەیاند، سیسته‌می په‌رله‌مانی "شكستیهێناوه‌ و چیدیكه‌ سودی نییه‌"، دەشڵێت، ده‌بێت له‌رێگه‌ی هه‌مواره‌وه‌ سیسته‌مه‌كه‌ بگۆڕدرێت.

زیاتر لە مانگێکە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە شارەکانی باشوری عێراق بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی عێراق و ئەنجامدانی چاکسازی دەکەن.
سیسته‌می په‌رله‌مانی شكستیهێناوه‌ و چیدیكه‌ سودی نییه‌، ده‌بێت له‌رێگه‌ی هه‌مواره‌وه‌ سیسته‌مه‌كه‌ بگۆڕدرێت

 

هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی دۆخی عێراقەوە رایگەیاندوە، "سیسته‌می په‌رله‌مانی شكستیهێناوه‌و چیدیكه‌ سودی نییه‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌رێگه‌ی هه‌مواره‌وه‌ سیسته‌مه‌كه‌ بگۆڕدرێت بۆ سیسته‌مێك كه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئێمه‌ بگونجێت".
چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ له‌رێگه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌بێت له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستوری عێراق

 

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ له‌رێگه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌بێت له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستوری عێراق.

31ی ئۆکتۆبەر د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق وتارێکی پێشکەشی گەلی عێراق کرد و رایگەیاند، چارەسەری کێشەکانی عێراق پێویستی بە بەشداربونی هەموانە لەروبەروبونەوەی گەندەڵیدا.
رەزامەندی دەدەم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێویستە هەمو لایەک خۆمان بۆ ئەو گۆڕانکارییانە ئامادەبکەین

 

باسی لەوەشکرد، "رەزامەندی دەدەم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێویستە هەمو لایەک خۆمان بۆ ئەو گۆڕانکارییانە ئامادەبکەین".

عامری ئەوەشی خستەڕو، "رێز له‌و پێشنیازو ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ ده‌گرێت كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و جێبه‌جێكردنی داوای ره‌وای خۆپیشانده‌ران پێشكه‌شكراوه‌، به‌ڵام چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌، له‌رێگه‌ی گۆڕانكاریی جه‌وهه‌ری له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستوردا ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌بڕگه‌و مادده‌كانی‌".
موقتەدا سەدر داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد دەستلەکاربکێشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەخت رابگەیەنێت

 

رۆژی 28ی تشرینی یەکەم، موقتەدا سەدر داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد دەستلەکاربکێشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەخت رابگەیەنێت، لە وەڵامیشدا عەبدولمەهدەی هەڵبژاردنی پێشوەختی رەتکردەوە و پێشنیازی کرد سەدر و عامری لەسەر کەسێکی دیکە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت رێکبکەون ئەو ئامادەیە دەستلەکاربکێشێتەوە. 
خۆپیشاندانەکانی عێراق کە رۆژی هەینی 25ی تشرینی یەکەم دەستیانپێکردوەتەوە، داواکاریەکانیان بریتییە لە چاکسازی، دروخستنەوەی ئەو بەرپرسانەی لە گەندەڵی تێوەگلاون

 

خۆپیشاندانەکانی عێراق کە رۆژی هەینی (25ی تشرینی یەکەم) دەستیانپێکردوەتەوە، داواکاریەکانیان بریتییە لە چاکسازی، دروخستنەوەی ئەو بەرپرسانەی لە گەندەڵی تێوەگلاون،لەگەڵ دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و هەلی کار.

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی هەفتەی رابردوی شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقی بڵاوكردەوە و رایگەیاندوە، لە خۆپیشاندانەكانی ماوەی پێنج رۆژی رابردوی شارەكانی عێراقدا 100 كەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان كوژراون و زیاتر لە 5500 كەسیش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP