بەپەلە

ئارامکۆ لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، فرۆشتنی پشکەکانی بە کەرتی گشتی رادەگەیەنێت

- 11/1/2019 10:23:00 PM 3524 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیکی نزیک لە کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی ئاشکرای دەکات، محەمەد بن سەلمان، شای سعودیە تەندەرێکی گەورە پیشنیاز دەکات بۆ خاوەن پشکەکانی ئارامکۆ و پشکەکانی کۆمپانیا حکومەیەکە بە وەبەرهێنە تایبەتەکان دەفرۆشێت.

بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو سەرچاوەیە کە نەیوەستوە ناوی ئاشکرا بکرێت، بڕیارە رۆژی یەکشەمەی داهاتو لە تەندەرێکی ئاشکرادا رابگەیەنرێت، تەندەرەکەش گەورەترین راگواستنی دارایی کۆمپانیاکانی نەوت دەبێت لە جیهاندا.

ئاماژە بەوەشدراوە، پرۆسەی راگواستنەکە بە دو قۆناغی جیادەبێت، لە قۆناغی یەکەمدا کە مانگی داهاتوی ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێت و ناوی لێنراوە"تەداول"، بۆرسە  ناوخۆیەکانی ئەو وڵاتە  بەشداردەبن، لە قۆناغی دوەمدا کۆمپانیا نێودەوڵەتەکان بەشداریان پیدەکرێت کە ئەوەش سەرەتای ساڵی 2020 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کۆمپانیای ئارامکۆ، 40 ساڵ لەمەوبەر دەستی بە وەبەرهێنان کرد وەک کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی لەبواری وەبەرهێنانی نەوت و وەزەدا، کۆی گشتی قازانجی ساڵی رابردوی بریتی بو لە 111 ملیار دۆلار.

هاوکات بەهۆی هێرشەکانی سەر ئەو کۆمپانیایە، کە لە ناوەراستی ئەمساڵدا کرایە سەری و سعودیە حکومەتی تاران بە ئەنجامدەری لە قەڵەمدەدات، زیانی زۆر بەر ئەو کۆمپانیایە کەوت و لە راگەیەنراوێکدا قازانجی نیوەی ئەمساڵی کۆمپانیاکە ئاشکرا کرا کە بڕی 46.9 ملیار دۆلار بو، بەوەش داشسانێکی بەرچاوی بەخۆوەبینی بە بەراورد بە نیوەی ساڵی رابردو کە 53 ملیار دۆلار بو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP