ڤیدیۆ..كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ پۆشاكی جۆكه‌ر له‌ناو هۆڵی راهێنانه‌كانی یۆڤانتۆسدا

- 11/1/2019 7:04:00 PM 7161 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی یانه‌ی یۆڤانتۆس-ی ئیتاڵی، به‌ بۆنه‌ی یادی هاڵۆویین-ه‌وه، به‌ پۆشاك و ماسك-ی جۆكه‌ر به‌ناو راڕه‌وه‌كانی پێگه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌یدا رێده‌كات.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كدا كه‌ له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی دیاری یانه‌ی یۆڤانتۆس ماسك و پۆشاكی جۆكه‌ر-ی پۆشیوه‌ و به‌ناو راڕه‌وه‌كانی پێگه‌ی راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌یدا ده‌سوڕێته‌وه‌.

وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، له‌كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆكه‌دا، رۆناڵدۆ چاویده‌كه‌وێت به‌ هاوڕێكانی له‌ یانه‌ی یۆڤانتۆس و كاردانه‌وه‌كانیان ئه‌رێنیه‌ به‌رامبه‌ر هاوڕێكه‌یان، رۆناڵدۆ-ش به‌وشێوه‌یه‌ پیرۆزبایی هاڵۆویینی له‌ هه‌وادارانی كردوه‌ و هاوپێچ له‌گه‌ڵ ڤیدیۆكه‌دا نوسیویه‌تی "هاڵۆویین-ی هه‌موتان پیرۆز".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP