ڤیدیۆ..هیندستان؛ دو تۆمەتبار لەکاتی زیندەبەچاڵکردنی دو منداڵی تازە لەدایکبودا دەستگیردەکرێن

- 11/1/2019 5:49:00 PM 33720 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە نیو دێلهی پایتەختی هیندستان، دو پیاو لەکاتی زیندبەچاڵکردنی دو منداڵی ساوای تازەلەدایکبودا  لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر دەکرێن.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە، هەوڵی زیندەبەچاڵکردنی ئەو دو منداڵە بەهۆی ئەوەوە بوە کە رەگەزی مێینە بون.

هەردو تۆمەتبارەکە لەلایەن، ماتۆرسوارێکەوە هەواڵیان لێدراوە بە دەزگا ئەمنیەکان کە لە هەوڵی هەڵکەندی قەبردا بون   بۆیان تا زیندەبەچالیان بکەن.

هەرچەندە، تەوژمێکی بەرفراوان لە سەرانسەری هیندستان لە ئارادایە بۆ روبەڕوبونەوەی جیاخوازی رەگەزی و هەوڵی بەدەستهێنانی یەکسانی رەگەزی، بەڵام هێشتاش کۆنخوازی و جیاخوازی رەگەزی بەشێوەیەکی بەرفروان لەو وڵاتەدا بونی هەیە و ساڵانە کەسانێکی زۆر بە تۆمەتی زیندەبەچالکردنی منداڵە ساوا کچەکانیان دەستگیردەکرێن


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP