بەپەلە

نرخی دراوە بیانیەكان لە هەرێمی كوردستان

- 11/1/2019 11:20:00 AM 12253 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە هەرێمی كوردستان، ئەمرۆ هەینی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 120 هەزار و 750 دیناری عێراقیە.

ئاكام عەبدوڵا، بەڕێوبەری كۆمپانیای سیمبولی هەڵەبجە بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمرۆ هەینی بەهای 100 یۆرۆ هاوتایە لەگەڵ 134 هەزار دیناری عێراقی و 100 پاوەن-یش بەرامبەرە بە 157 هەزار دینار.

هاوكات 100 دۆلاری ئەمریكی بە 120 هەزار و 750 دیناری عێراقی و 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 10 هەزار و 750 دینار و 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزار دینارە.

دراوە بیانیەكانیش بەرامبەر دۆلار-ی ئەمریكی، 100 دۆلار-ی ئەمریكی بەرامبەرە بە 1 ملیۆن و 125 هەزار تمەنی ئێرانی و 560 لیرەی توركیش هاوتایە لەگەڵ 100 دۆلاری ئەمریكی، نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 110 دۆلارە نرخی 100 پاوەندیش بە 127 دۆلارە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP