لەم مانگەوە بڵاوکردنەوەی ریكلامی سیاسی بەپارە لە تویتەردا قەدەغە دەکرێت

- 10/31/2019 7:53:00 PM 1402 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای تویتەر بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی ریکلام و پروپاگەندەی سیاسی "پارەپێدراو" لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیەدا.

جاک دۆرسی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تویتەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ناوەراستی مانگی نۆڤامبەری ئەمساڵەوە، بڵاوکردنەوەی هەمو جۆرە ریکلام و پروپاگەندەیەکی سیاسی پارەپێدراو(promoted ads) قەدەغە دەکەین.

بەگوێرەی راگەیانراوەکەی دۆرسی، لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەدا بانگەشەی هەڵبژاردن و پروپاگەندە بۆ کاندیدەکانی هەڵبژاردن و هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پرۆژەی کاری لایەنە سیاسیەکان لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیەدا قەدەغە دەکرێت.

دۆرسی لە تویتێکیدا لە پێگەی فەرمی خۆی نوسیویەتی "کاتێک کەسێک بانگەشەیەکی سیاسی دەکات، لایەنگران و ئەو کەسانەی پاڵپشتی دەکەن یاخود فۆلۆوی ئەکاونتەکەی دەکەن بڕیاری سیاسی خۆیان لەسەر بنچینەی ئەوە دەدەن، بەڵام کاتێک بانگەشەکە بە پارە بەرزدەکەنەوە و وای لێدەکەن هەمو کەسێک بیبینێت ئەوا ئازادی بڕیاردان و بۆچونی سیاسیان زەوت دەکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP