بەپەلە

سەرۆک بەرهەم ساڵح وتارێک ئاڕاستەی گەلی عێراق دەکات

- 10/31/2019 3:24:00 PM 11155 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک  کۆماری عێراق کەمێکی دیکە وتارێک ئاڕاستەی گەلی عێراق دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، کەمێکی دیکە  د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک  کۆماری عێراق وتارێک ئاڕاستەی خۆپیشاندەران و گەلی عێراق دەکات.

ماوەی مانگێکە عێراق بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و رۆژانە خۆپیشاندان لە بەغدا و زۆرینەی پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەکرێت و خەڵکی لە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت ناڕازین و داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن.

بەهۆی دروستبونی توندوتیژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانیش لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 250 کەس کوژراون و زیاتر لە نۆ هەزار کەسیش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP